بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق بە هۆی هەبوونی ئاسەوارە مێژووییەکان، مەزارگە ئائینییەکان و ژینگە و جوگرافیاوە بە وڵاتێکی دەوڵەمەند دادەنرێت بەڵام تا ئێستا گەشتیاری لەم وڵاتەدا پشکێکی ئەوتۆی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی ئابوری نییە.
گەشتیاری لەو پیشەسازییە خاوێنانەیە کە یارمەتیدەری ئابوریی نیشتمانی و دابینکردنی داهاتی نیشتمانی دەبێت و ئەمەش دەتوانێت لە بەسراوەیی ئابوری ئەم وڵاتە بە داهاتە نەوتییەکان کەم بکاتەوە کە لە قەیرانە جیهانییەکان بەردەوام کاریگەری وەردەگرێت.
عێراق یەک لەو وڵاتانەیە کە لە ڕووی گەشتیاری مێژوویی و ئائینییەوە بە وڵاتێکی دەوڵەمەند دادەنرێت و کەرتی گەشتیاری دەتوانێت پاڵپشتی لە بودجەی ئەم وڵاتە و باشتربوونی دۆخی داهاتە نیشتمانییەکان بکات.
وەزارەتی گەشتیاری و ئاسەوارە مێژووییەکانی عێراق هەوڵ دەدات کەرتی گەشتیاری پشکی خۆیی لە کەرتی ئابوری ئەم وڵاتەدا هەبێت، بە مەرجێک لە بودجەی گشتی عێراقدا پارەی پێویست بەم کەرتە، بە تایبەت لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا، تەرخان بکرێت.
قاسم سودانی جێگری وەزیری گەشتیاریی عێراق بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە پلان و پرۆژەکانی ئەم وەزارەتە، پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، بانگەشە و ڕێکلام بۆ ڕاکێشانی زیاترین ژمارەی گەشتیار و ئامادەکردنی مۆزەخانەکانی پارێزگاکانە، هەروەها ئەم وەزارەتە پلانی ئەوەشی هەیە کە بۆ بەهێزکردن و دەوڵەمەندکردنی مۆزەخانەی نیشتمانی بەغدا مۆزەخانەیەکی دیکە دەکاتەوە.
گەشتیاری بە یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کەرتی ئابوری عێراق دادەنرێت بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە چەند هۆکارێک بە بێ گەشە و پێشکەوتن ماوەتەوە.
لە گرنگترینی ئەو هۆکارانەش پێویستە ئاماژە بە هۆکاری سیاسی، شەڕ و پێکدادانەکان و دۆخی ئەمنیی چوار دەیەی ڕابردوو لە عێراق بدەین.
نەبیل جەبار شارەزای ئابوری سەبارەت بە گرنگی کەرتی گەشتیاری عێراق ڕایگەیاند کە لە ئێستادا گەشتیاری پێگەی خۆیی لەم وڵاتە بە دەست نەهێناوە، هەروەها گەشتیاری ئائینی کە لە ساڵانی ڕابردوو گەشەی هەبووە، بە بۆنەی کێشە ئابورییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانەوە ڕووی لە دابەزین کردووە.
ناوبراو وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخەی کەرتی گەشتیاریی عێراق ئەوەیە کە بەرپرسانی باڵا زیاتر گرنگییان بە داهاتە نەوتییەکان داوە و هەنگاوێکی ئەوتۆیان بۆ گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری، پیشەسازی، کشتووکاڵ و … نەبووە.
لە لایەکی دیکەوە عێراق لە ڕووی ژێرخانی گەشتیارییەوە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە لە دۆخێکی لاوازدایە و کێشەی ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانیی هەیە.
هەروەها لە عێراقدا داهاتە گەشتیارییەکان هێندە لە کۆنتڕۆڵی حکومەتی ناوەندیدا نییە و ناوەندێک بۆ دیاریکردنی ئاست و ڕێژەی داهاتە گەشتیارییەکانیش بوونی نییە./.