بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەرمینیا، دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئێران لەو وڵاتە و هەروەها بەرپرسانی دامەزراوە ئێرانییەکان، وتی: موڵەتی ئەوە بە ئەمریکییەکان نادەین کە لە لایەکەوە بە لێدوانەکانیان پەرە بە ئاژاوەگێڕی لە ئێران بدەن و لە لایەکی دیکەوە بەو پەیامانەی بە دەستمان دەگات داوای پەلەکردن لە گەیشتن بە ڕێکەوتن بکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە دانوستان لە پێناو دانوستان ناکەین و بۆ ئەوە دانوستانمان کردووە کە بە رێکەوتن بگات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە ئۆکرانیا وتی: ئێمە دژی شەڕین لە هەر کوێی جیهان بێت و هیچ جیاوازییەک لە نێوان سوریا، عێراق، یەمەن، ئەفغانستان و ئۆکرانیا نابینین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە چەکمان بە ڕووسیا نەداوە، بەڵکوو وڵاتانی ڕۆژئاوان کە بە پڕچەککردنی ئۆکرانیا پەرە بەم شەڕە دەدەن، ئێمە لەو بڕوایەداین کە هیچ یەک لە لایەنەکانی ئەم شەڕە نابێت پڕچەک بکرێن.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە دۆسیەی مردنی مەهسا ئەمینی وتی: مردنی مەهسا ئەمینی هەموومانی نیگەران کرد، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان سەرەتاوە پەیوەندی بە باوکی ئەو کچەوە کرد و بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکەی دا. بۆ هەمووان ڕوونە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم دۆسیەدا چ ئامانجێکیان هەبووە، ئەگەر ئەوان ڕاستگۆن دەبێت بۆ کوژرانی زیاتر لە یەک ملیۆن و سەد هەزار عێراقی لە ساڵی 2003 کە ئەمریکا هاتە عێراق تا ئێستا، وەڵامدەرەوە بن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئاشکرایە کە دوژمنان بە پیلانەکانیان دەیانەوێت ڕێگری لە گەشە و پێشکەوتنەکانی ئێران بکەن.
وتیشی کە دڵنیایی دەدەین کۆماری ئیسلامی ئێران موڵەتی ئەوە نادات کە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کە بە پارەی وڵاتێکی عەرەبی و پاڵپشتی لەندەن بەڕێوە دەبرێت، دۆخی ناوخۆیی ئێران بەرەو ئاڵۆزی ببات./.