بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەک شەممە 23 ی تشرینی یەکەمەوە دەتوانن بە بێ ڤێزە و تەنیا بە پاسپۆرت لە ڕێگای خاڵە سنورییە فەرمییەکانەوە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و دەتوانن بۆ ماوەی یەک مانگیش لەم وڵاتە بمێننەوە.
ناوبراو وتی: لە سەر ئەم بڕیارە لە نێوان ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن کراوە.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی وتی کە ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا./.