بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەروازە قورئان یەکێک لە ئاسەوارە بەجێماوەکانی کۆنی شیرازە کە ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای فارس. ئەم بینایە لە مێژەوە تا ئێستا بە هۆی ڕووداوی جۆربەجۆر و سرووشتییەوە تا ئێستا چەندین جار ڕووخاوە و دیسانەوە نۆژەن کراوەتەوە و بەردەوام پێشوازیی لە گەشتیاران کردووە. دەروازە قورئان لە ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 1800 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە.
دەروازە قورئان کەوتووەتە بەشی باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری شیراز بەرەو شاری مەرودەشت. فلکەی تاوسیەش لە نزیک دەروازە قورئاندایە.
دەروازە قورئان بە یەکێک لە هێماکانی کاریگەریی قورئانی پیرۆز لە سەر ژیانی گەلی ئێران دادەنرێت و بینایەکی مێژوویی ئیسلامییە لەم وڵاتە.
لە ئێران دەروازە قورئانی دیکە هەبووە بەڵام ئەمەی شیراز لە هەموویان ناوبانگی زیاترە. شیراز لە سەردەمی کۆنەوە شەش دەروازەی هەبووە، وەک دەروازە ئەسفەهان، دەروازە سەعدی و ….
لە سەردەمی قاجاڕەکان ئەم دەروازەیە بە هۆی چەندین بومەلەرزەوە ڕووخا و محەممەد زەکی خان نوری نۆژەنکردنەوەی لە ئەستۆ گرت. بیناکە لە کۆندا ناوی دیکەی وەک تاقی قورئان، واتە شوێنی هەڵگرتنی قورئان، هەبووە.
ئەم بینایە تا ساڵی 1315 ی کۆچی هەتاوی وەک خۆی مایەوە بەڵام لەو ساڵەدا لە سەر فەرمانی شارەوانی شیراز و بۆ درووستکردنی ڕێگاوبان ڕووخا. دواتر بە هۆی نیگەرانییەکانی خەڵکی شیرازەوە، دەروازەی ئێستا لە سەر هەوڵ و تێکۆشانی بازرگانێکی شیرازی بە ناوی حاجی حوسێن ئیگار ناسراو بە ئعتمادی تجار لە ساڵی 1327 کەمێک لە خوارەوەی دەروازەی پێشوو کرایەوە و لە سەر وەسیەتی ناوبراو مەزارگەکەشی کەوتووەتە ژوورە بچووکێکی بەشی چەپی دەروازەکە./.