بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ساڵی 1330 ی کۆچی هەتاوی ئەنجومەنی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە بۆنەی هەزارەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ئەبوعەلی سینا بڕیاری درووستکردنی بینایەکی دیکەی دەرکرد. دیزاین و نەخشەی بینای ئێستا لە لایەن ئەندازیار هوشەنگ سیحون لە سەر شێوازی ئەو سەدەیەی کە ئەبوعەلی سینای تێدا ژیاوە درووست کراوە، بۆ ئەمەش کەڵک لە کۆنترین بینای مێژوویی ناسنامەدار واتە تاوەری گونبەد کاووس لە شارێکدا هەر بەم ناوە وەرگیراوە.
بینای مەزارگەی ئەبوعەلی سینا تێکەڵاوێکە لە شێوازی بیناسازیی ئێرانی کۆن و ئێرانی پاش ئیسلام و بیناسازیی مۆدێڕن. لە دیزاینی ئەم بینایە بیناسازیی کۆنی ئێران وەرگیراوە.
دیزاینی بیناکەیان بە شێوازێک پێشبینی کراوە کە وەبیرهێنەری یەکێک لە مەزارەکانی سەردەمی ژیانی ئەبوعەلی سینا بێت و لەمەش زیاتر پیشاندەری ئەندازیاریی مۆدێڕن بێت.. ئەوەیە کە بیناکە لە بەشی ژێرەوە چەشنێک لە بیناسازیی میسر، ئێرانی کۆن و یۆنانی تێدا بەدی دەکرێت و شکۆی ئەوانەش پیشان دەدات. دیزاینەری بیناکە ئەوەی پیشان داوە کە ئیبن سینا بیرمەند و زانایەکی گەورەی ئیسلامییە کە کاریگەری لە سەر جیهانی سەردەمی خۆی و تەنانەت دواتریش هەبووە.
زەوی تەرخان کراو بۆ بیناکە و چواردەوری بە گشتی 3 هەزار و 90 مەتری چوارگۆشە بووە کە ئێستا بۆ 7 هەزار مەتر زیاتر بووە. بینای مەزارگەی ئەبوعەلی سینا لە ساڵی 1330 ی کۆچی هەتاوی تەواو کرا و لە مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ ڕادەستی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران کرا.
بیناکە لە دوو بەشی مەزارگە و تاوەری وەبیرهێنانەوە درووست کراوە. بەشی مەزارگە بە ڕوبەری 610 مەتری چوارگۆشە بە تەواوی لە بەردی خارا داپۆشراوە و مۆزەخانە و ژووری قەبرەکەی لە خۆیدا شوێن کردووەتەوە. ئەم ژوورە لە سەدا 35 ی بەشی مەزارگەکەی لە خۆ گرتووە.
تاوەرەکەش لە 12 ئەستوون پێکهاتووە کە بەرزییەکەی 21 مەترە. مەزارگەی ئەبوعەلی سینا لە ئێستادا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری لە شاری هەمەدان و گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن./.