بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆستەم قاسمی وتی کە ئێران لە باشترین ناوچەی جیهانە لە ڕووی پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوە و ئەمڕۆ ئەم کەرتەش بووەتە گرنگترین ئامرازی گەشەسەندنی هەر وڵاتێک.
ناوبراو وتی: لە یەک ساڵی ڕابردوو لە گەڵ زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە پێشتر پەیوەندیمان نەبووە، پەیوەندییەکان دەستیپێکردووە، بۆ نموونە، وڵاتانی تورکمانستان و ئازەربایجان کە وەک ناوەندێکی ترانزێتی پەیوەندییان لە گەڵ ئێران نەبووە، بەڵام بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان و بەشداری لە ڕێوڕەسمە جیاوازەکان ئەمڕۆ وڵاتانی ناوچەکە ئێران وەک مەرجەعی ترانزێتی دەزانن.
وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێکردنی ئێران وتی کە لە کۆنفرانسی شانگهای ڕێکەوتنی دوو، سێ و چەند قۆڵی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە کراوە و بە پێی ڕێکەوتنەکانیش ئێران بووەتە ڕێگای سەرەکی ترانزێتی ناوچەکە.
قاسمی بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ترانزێتیی ئێران و چین، ڕایگەیاند کە لە گەڵ ڕووسیاش ڕێکەوتنی ئەوە کراوە گواستنەوەی 15 ملیۆن تەن باری ترازنێتیی ئەو وڵاتە لە ڕێگای ئێرانەوە بێت.
ڕاشیگەیاند کە کێشە و ناکۆکی نێوان ئێران و عێراق لە سەر هێڵی ئاسنی شەلەمچە و بەسرە چارەسەر کراوە و لە زووترین کاتدا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیە دەست پێدەکات./.