بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕوئین یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای ئسفراین لە پارێزگای خۆراسانی باکورە. دانیشتووانی گوندەکە بە زمانی تاتی قسە دەکەن. ئەم گوندە لە سەر شێوازی گوندی ماسۆلەی باکوری ئێرانە کە ناوبانگی جیهانیی هەیە و یەکێک لە ناسراوترین گوندەکانی پارێزگای خۆراسانی باکورە.
شاخە بەرزەکان، ڕووبارە هەمیشییەکان و دار چنارە مێژووییەکانی ئەم گوندە دیمەنێکی دیکەی بەوان بەخشیوە و لە تایبەتمەندییەکانی دەتوانین بە شێوازی درووستکردنی خانووەکان ئاماژە بدەین کە بە تەواوی کۆنە و سرنجی هەر بینەرێک ڕادەکێشێت. ئەم گوندە بە داب و نەریتی کۆن و زمانی تاتی بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران.
گوندی ڕوبین بە دیاریکراوی کەوتووەتە 26 کیلۆمەتری باکوری شاری بوجنورد و 7 کیلۆمەتری ڕێگای ئسفراین بەرەو بوجنورد و لە نێو یەکێک لە دۆڵەکانی داوێنی باشوری ئاڵاداغە بە ناوی دۆڵی ڕوبین./.