بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە پێنی مۆردانت جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆ کاروباری پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کشایەوە، ریشی سوناک بووە تەنیا کاندیدی گەیشتن بەو پۆستە.
سوناک لە کاتێکدا بووەتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە ئەم وڵاتە لە خەراپترین دۆخی ئابوری نیو سەدەی ڕابردووی خۆیدایە و پلانە ئابورییەکانی لیز ترەسیش دۆخەکەی هێندەی دیکە ئاڵۆز کردووە./.