بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی شەممە 29 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە وتارێکدا تاوتوێی دۆخی لوبنان و ناوچەکەی کرد و بە ئاماژە بە بەشداری ملیۆنیی خەڵکی ئێران و بە تایبەت پارێزگای فارس لە بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز، وتی: ئەم ڕێپێوان و ئامادەبوونە مەزنە، پەیامێکی بەهێزی گەلی ئێران بۆ سەرجەم پیلانگێڕان بوو، سەبارەت بەوەی کە دوژمنانی ئێران خەونی بەتاڵ دەبینن، ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک دەستپێکی وەڵامی یەکلاکەرەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەم پیلان و ئاژاوەگێڕییەدا دەستیان هەبووە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێکەوتنی لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو لە سەر دیاریکردنی سنوری دەریایی، وتی: دوژمنی زایۆنیستی لەوە ئاگادار بوو کە هەڕەشەی حزبوڵڵا سەبارەت بە شەڕ جیدییە، ئەگەر شەڕێک دەکرا، ئەگەری ئەوە لە ئارادا بوو کە شەڕێکی ناوچەیی بێت و فەڵەستین، یەمەن و وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری تێیدا بەشدار بن، لوبنان لە دانوستانەکانیش لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی خۆیی بە دەستەوە نەدا.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەگەر ڕێگری لە دەرهێنانی نەوت و غازی لوبنان بکرێت، هیچ کەسێک ئەو مافەی نابێت، حزبوڵڵا لە لوبنان خوازیاری ئاسایشە بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی نیشتمانی بخوازێت یارییەکە گۆڕانکاریی بە سەردا دێت، تەنانەت ئەگەر ئەم پرسەش بگاتە شەڕ./.