بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن لە میانەی بەسەرکردنەوەی مەیدانیی پێگە سەربازییەکانی پارێزگای مەئرب، هۆشداریی بە هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە و ئیمارات دا کە کۆتایی بە شەڕی بێ ئەنجامی دژ بە یەمەن بێنن.
ناوبراو وتی: سەرچاوە نەوتییەکان مافی گەلی یەمەنە و تەنیا کۆماری یەمەن بە پایتەختیی سەنعا دەسەڵاتی بە سەریدا هەیە.
عاتفی ڕایگەیاند کە وڵاتانی هاوپەیمانی سعوودیە داوای ئاگربەست دەکەن تا سەرچاوەکانی یەمەن تاڵان بکەن و دەست بە سەر دەسکەوتەکانی گەل و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەدا بگرن.
وەزیری بەرگری یەمەن وتی کە هاوپەیمانی سعوودیە دوو ڕێگای لە بەردەستە، یان ئاگربەست و پێدانی مافەکانی یەمەن یان مووشەک و درۆن.
وتیشی کە ئەگەر هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە درێژە بە هەڵەکانی بدات، مووشەکی بالستی و درۆنەکان ڕەوانەی ئاسمانی ئەوان دەکەین و ئێمە بە هۆی پاراستنی نهێنییە سەربازییەکان، تەنیا بەشێکی بچووکی دەسکەوتە سەربازییەکانمان نمایش کردووە./.