بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دەستێوەردانی ئاشکرا و بەربڵاوی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانی ئەوانی لە پرۆژەی ڕووخاندنی ئێران ئاشکرا و ئەوەی پیشاندا کە سەربازە ون و گیان لە سەر دەستەکانی ئێران چەندە بە سەر ئەم پرۆژەیەدا زاڵن و دوژمن چەندە لەم پرۆژە و پیلانەی ئەمجارەیدا تووشی شکست بووە.
بەشێکی زۆری ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکان دەستبەسەر کراون، ئەوانەش ماون لە ژێر چاودێریدان و بە دڵنیاییەوە لە پاش دۆزینەوەی ئەندامانی دیکەی ئەم تۆڕە لە لایەن دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن.
پرۆژەی وێرانکردنی ئێران کە درێژەی دەیان پرۆژە و پیلانی زایۆنیستەکان و ئەمریکایە، نەک تەنیا نەبووەتە هۆکاری ناسەقامگیریی ئێران، بەڵکوو ئەم هەڕەشەیە بووە دەرفەتێک تا ئەوانەی خۆیان بۆ دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران حەشار دابوو و ئەو توانا و ئامرازانەی لە لایەن دوژمنانەوە بەوان درابوو، ئاشکرا بکرێن و بکەونە ژێر چەپۆکی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان. هەروەها ئاستی ووشیاری خەڵکی بەشەرەفی ئێران بۆ پاراستنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێپێوانە دەیان ملیۆن کەسییەکەی سەرتاسەری وڵات بۆ هەمووان ئاشکرا بوو.
پرۆژە و پیلانی دوژمنان شکستی هێناوە و خیانەتکاران کەوتوونەتە بەر حوکمی دەزگای داد و ئەوانەش کە لە ڕووی نەزانییەوە فریو دراون، دانیان بە هەڵەبوونی خۆیاندا ناوە و بۆ ئامێزی نیشتمان و کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕاونەتەوە.
کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری شیراز جارێکی دیکە ئەمریکا و ئەوانەی پاڵپشتی لە تیرۆریزم لە ناوچەکە دەکەن تووشی ڕیسوابوونێکی گەورە کرد، بە تایبەت میدیا بەکرێگیراوەکانی ئەوان کە لە بەرامبەر شەهیدبوونی ئەو پۆلە مرۆڤە بێ تاوانە بێدەنگ بوون و خۆیان بۆ هەمیشە شەرمەزاری مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ کرد بەڵام بۆ دۆسیەکانی دیکە و بە بێ بەڵگە هاوار و ناڵەیان جیهانی گرتەوە.
ڕێپێوانە مەزنەکەی گەلی ئێران لە پاش کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز و هەروەها لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی شەهیدان، بووە هۆی شەرمەزاربوونی ئاژاوەگێڕان و لایەنگرانی ئەوان لە ڕوانگەی گەلی ئێرانەوە.
میدیاکانی دوژمن هێندە هەواڵی درۆیان بڵاو کردووەتەوە کە ئەگەر لە داهاتوودا ڕاستیش بڵێن کەس بڕوای بەوان نابێت.
گەلی ئێران پارێزەری کۆماری ئیسلامییە، ئەم ئاسایش و سەقامگیرییە خوێنی بۆ ڕژاوە و بە ئاسانی نادرێتە دەستی تاقمێکی بەکرێگیراوی خۆفرۆشی ئاژاوەگێڕەوە./.