بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی مزەفەریی تاران لە سەردەمی مزەفەر شای قاجاڕ درووست کراوە. لەو سەردەمەدا مزەفەر شا تووشی نەخۆشی سیل بووە و بە هۆی ئەوەی کە دەرمان و چارەسەرێکی پزشیکیی ئەوتۆ نەبووە، شا لە سەر ئامۆژگاری پزیشکان چووەتە گوندی داراباد لە بەر ئەوەی کە کەشوهەوایەکی پاک و دڵڕفێنی هەبووە.
پاش مردنی مزەفەر شای قاجاڕ ئەم شوێنە کرایە شوێنی مانەوەی کەمئەندامان و پاش گۆڕینی دەسەڵات بە بێ هیچ سوودێک مایەوە تا ئەوەی کە لە سەردەمی پاڵەوی دووەم و لە ساڵی 1310 دکتۆر مەسیح دانیشوەری یەکەم پزیشکی پسپۆڕی سییەکان لە ئێران خوێندنگەی پەرستیاریی لەم شوێنەدا کردەوە./.