بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە کەسی دووەم و 6 ئەندامی پشتیوانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری شیراز دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی دووبارە بۆ بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، ڕایگەیاندووە کە کەسی دووەمی کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز لە گەڵ 6 ئەندامی پشتیوان دەستبەسەر کراون و زانیاری تەواو دواتر بۆ ئاگاداری گەلی سەربەرزی ئێران بڵاو دەکرێتەوە./.