جۆبایدن بە ئاشکرا و لە بەردەم کامێرای میدیا جیهانییەکاندا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەکات، ئەو دانپێدادانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتە هەمیشە زیندووەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەبیر دێنێتەوە کە ” ئەمریکا شەیتانی گەورەیە “. ئەم بابەتەش لە هەر بۆنەیەکی نیشتمانی لە ئێران جەختی لە سەر کراوەتەوە. بایدن لە کەمپینێکی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی کە ” نیگەران نەبن، ئێمە ئێران ئازاد دەکەین !!”.
خاڵی گرنگ ئەوەی کە پێش هەر وەڵامدانەوەیەکی ئێران بۆ لێدوانەکانی بایدن کە پیلانی ئەمریکای بۆ پاڵپشتیکردن لە ئاژاوەگێڕییەکان ئاشکرا کرد، حکومەتی ئەمریکا بە فەرمی پاشەکشەی لەو لێدوانە کرد. جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەبارەت بەو لێدوانە وتی: جۆبایدن جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیی بۆ خۆپێشاندەرانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، واتە هەمان ئەو کارەی کە پێشتر کردوویەتی، هەر گۆڕانکارییەک تەنیا لە ڕێگای خەڵکی ئێرانەوە دەبێت، دەبێت خەڵکی ئێران خۆیان بڕیار بدەن کە داهاتوویان چۆن دەبێت.
بەڵام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە ڕۆژی 13 ی گەڵاڕێزان (4 ی تشرینی دووەمی 2022) کە ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستمەکاری جیهانییە، وەڵامی ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە و وتی: ئێران 43 ساڵ بەر لە ئێستا ئازاد کراوە و هیچ کات نابێتە گوێڕایەڵی ئەمریکا و پێداگری لەوەش دەکات بەم ئازادییە بمێنێتەوە.
دەستەواژەی ” ئازادی ” بە شێوازی ئەمریکی، بە هۆی ئەو هەموو زیان و کارەساتانەی کە لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، عێراق، سوریا، لیبیا و یەمەن بینراوە، بۆ خەڵکی ناوچەکە و جیهان بە تەواوی ناسراوە و سوپای ئەمریکا و گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی وەک داعش ” قارەمانەکانی ئەم ئازادییە ” ی ئەمریکان.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەی لە بیر کردووە ئێرانێک کە دەیەوێت ئازادی بکات (واتە ئازادی هاوشێوەی ئەفغانستان، سوریا و وڵاتانی دیکە) بەردەوام شکستی بە پیلان و ئاژاوەگێڕییەکانی واشنتن و هاوپەیمانەکانی هێناوە.
پێدەچێت بایدن متمانەی بە گرووپە تیرۆریستی و بەکرێگیراو و فریودراوەکانی دژبەری شۆڕسی ئیسلامی ئێران بێت تا ئەم سیناریۆی ئازادکردنەی ئێرانی بۆ جێبەجێ بکەن. بایدن کە چیدی متمانەی بە بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران نەماوە، ئەوەی لەبیر کردووە کە گەلی ئێران دراوسێی ئەو دوو وڵاتەن کە ئەمریکا دەیەوێت وەک ئەوان ئازادییان بۆ بە دیاری بێنێت، ئەو دوو وڵاتەش ئەفغانستان و عێراقن. گەلی ئێران ئاگاداری ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەی گەلانی ئەو دوو وڵاتەن و زیاتر لە هەمووان ئاگایان لە فێڵ و پیلانی شەیتانە گەورە و لایەنگرانی تیرۆریزم هەیە. ڕێپێوانە مەزن و ملیۆنییەکەی خەڵک لە ڕۆژی 13 ی گەڵاڕێزان بۆ ئیدانەکردنی پیلانەکانی شەیتانە گەورە، بەڵگەیە لە سەر ئەم ووشیاری و بەئاگابوونەی گەلی گەورەی ئێران.
ڕووخاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو خەونەیە کە سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە تا دەگاتە بایدن بە هەموو شێوازێک هەوڵیان بۆ داوە. ئەو خەونەش زۆر دەمێکە لە گۆڕ نراوە، سەرۆکە گەمژەکەی ئەمریکا ئەوەی لەبیر کردووە کە چۆن ئەوانەی پێشووی لەم پیلانەدا شکستیان هێنا. بە دڵنیاییەوە نەک بایدن، ئەوانەی داهاتووش ئەم خەونەیان بۆ سەر ناگرێت و چارەنووسیان لە بەرامبەر ئێران تەنیا شکست دەبێت./.