بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکانی پسپۆڕ ڕایانگەیاندووە کە ئەوانەی توشبوونی نەخۆشیی شەکرەن، دەتوان هەنگوین بخۆن، بەڵام بە دوو مەرج، یەکێک لەو مەرجانەش ئەوەیە کە دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە بە ڕێک و پێکی بەکار بهێندرێت.
مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە خواردنی هەنگوین تەنیا لە کاتی پێویستدا بۆ چالاکی ڕۆژانە بێت، هەروەها دەبێت هەنگوین بە تەنیایی بخورێت نەک ئەوەی کە شیرینییەکانی دیکەی لە گەڵدا بخورێت./.