بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا لە توێژینەوەیەکدا لە سەر دۆخی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 52 ی کۆمپانیاکان لەو بڕوایەدان کە دۆخی ئەڵمانیا تا یەک ساڵی داهاتوو خەراپتر دەبێت.
لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە تەنیا لە سەدا 8 ی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا هیوایان بە داهاتوو هەیە.
هۆکاری سەرەکیش بەرزبوونەوەی نرخی غاز و کارەبایە بە هۆی جێبەجێکردنی سزاکانی ڕووسیاوە و ئەمەش وایکردووە کە یەکە وەبەرهێنەرەکان بۆ وڵاتانی دیکە بگوازرێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو خەڵکی ئەڵمانیا دژایەتی خۆیان بۆ تێوەگلانی وڵاتەکەیان و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا ڕاگەیاندووە./.