بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەێندراوی دووەمدا سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستییەکەی 4 ی گەڵاڕێزانی شاری شیراز (26 ی تشرینی یەکەمی 2022)، بەشێکی دیکەی زانیارییەکانی بڵاو کردەوە.
ڕاگەێندراوی دووەمی وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
1 – زنجیرە پرۆسەکانی سەربازە ونەکانی ئیمامی زەمان (عج) دەستبەجێ لە پاش کردەوە تیرۆریستییەکەی 26 ی تشرینی یەکەم بە شێوازی شەوانەڕۆژ بەردەوام بووە، ئەمەش لە بوارەکانی هەواڵگری، دژە سیخوڕی، ئەمنی و تەکنیکی بووە و یەکێک لە قورسترین و گەورەترین پرۆسەکانی دژە تیرۆری ئەم وەزارەتە بووە.
2 – کۆی گشتی بەدواداچوون، لێکۆڵینەوە و پرۆسەکان تا ئێستا گەیشتووەتە ناسین و دەستبەسەرکردنی سەرجەم ئەوانەی بە هەر شێوازێک دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە. زیاتر لەمەش، ژمارەیەکی دیکە لە تیرۆریستان کە بۆ کردەوەی هاوشێوە هاتبوونە ئێران دەستبەسەر کران و بەمەش تا ئێستا 26 تیرۆریستی تەکفیری دەستبەسەر کراون.
3 – سەرجەم ئەو کەسانەش کە دەستبەسەر کراون، ئێرانی نین و لە دانیشتووانی ئازەربایجان، تاجیکستان و ئەفغانستانن.
4 – کەسی یەکەم و جێبەجێکاری پیلانەکە لە ناوخۆی وڵات، دانیشتووی کۆماری ئازەربایجان بووە کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەیدەر عەلییۆف لە باکو و هەروەها لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی (رە) هاتووەتە ئێران. ئەو کەسە پاش گەیشتنی بە تاران کەسی پەیوەندیداری لە ئازەربایجان ئاگادار کردووەتەوە. دەستبەجێ لە ڕێگای سەرپەرشتیاری پرۆسەکانی داعش لە ئەفغانستان لە گەڵ تۆڕی بیانییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە پەیوەندی گرتووە و بوونی خۆیی لە تاران بەوان ڕاگەیاندووە.
5 – کەسی پاڵپشتیکاری کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز، ئەفغانی و بە ناوی محەممەد ڕاموز ڕەشیدی بە نازناوی ئەبو بەسیر و ئەوەش کە لە مەزاری پیرۆزی شاهچراغ تەقەی کردووە بە ناوی سوبحان کومڕونی بە نازناوی ئەبوعایشە و خەڵکی تاجیکستان بووە.
6 – تیرۆریستانی ئاماژەپێکراو لە پارێزگاکانی فارس، تاران، ئەلبورز، کرمان، قۆم و خۆراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر کراون. ژمارەیەکی دیکەی ئەوان هەروەها لە کاتی هەڵهاتنیان لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراون.
7 – چەندین کەس لەو تیرۆریستانەی دەستبەسەر کراون، سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ کردەوە تیرۆریستی لە ناوچەکانی دیکە بە تایبەت لە زاهیدان بوون.
8 – هەوڵەکان بۆ سزادانی دوایین تیرۆریستانی پەیوەندیدار بە کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبێت. بە دڵنیاییەوە ئارتینە خەمگینەکانی نیشتمان، تۆڵەی ئارشامە پەڕپەڕکراوەکان دەبیننەوە./.