بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن بۆڵتۆن کە بە دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراوە، بە کەناڵی بی بی سیی ڕاگەیاند کە نەیارانی ئێران (ئاژاوەگێڕان) بەو چەکانەی کە لە بنکە سەربازییەکان و لە هەرێمی کوردستانەوە بە دەستیان دەگات، پڕچەک دەکرێن و پیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان بێ چەک نین.
ناوبراو ئامۆژگاریی حکومەتی ئەمریکای کرد کە درێژە بە دەستێوەردانەکانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێراندا بدات و ئەوەی پێویستە ڕادەستی نەیارانی تارانی بکات.
ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هەروەها ڕەخنەی لە حکومەتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش گرت کە لە دوو ساڵی ڕابردوو هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی داوە./.