بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەسکەری وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق وتی کە کوژرانی کەسە ئەمریکییەکە لە بەغدا بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی و پیشاندانی لاوازیی حکومەتی محەممەد شیاع سودانییە و پیلانێکی ئامادەکراو بووە.
ناوبراو وتی کە دەیانەوێت کەلێن و ناکۆکی بخەنە نێوان هێزەکانی لایەنگری حکومەت.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای عێراق وتی: ئەوەی کە تاوانەکەی کردووە کەسێکی بێ ویژدان و بەکرێگیراو بووە و پێویستە حکومەت بە زووترین کات تاوانبارەکان دەستبەسەر بکات./.