بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دامەزراوەی ستراتیژیی ” دیدبان ” (چاودێر) بە ئاماژە بە لێدوانەکەی ئەم دواییەی وەزیری هەواڵگری ئێران کە کەناڵی سعوودی ئینتەرنەشناڵی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو بردبوو و هەروەها ئاشکرابوونی تۆمارێکی دەنگیی پەیامنێرێکی کەناڵی بی بی سی فارسی سەبارەت بە پیلانگێڕییەکانی ئەو کەناڵەی سعوودیە، ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە پەیامنێران و فەرمانبەرانی کەناڵەکە داوای کۆتایی هێنانی چالاکییەکانی خۆیان کردووە.
ئەو دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە کە دوو ئەندامی کەناڵی سعوودی ئینتەرنەشناڵ لە پەیامی جیاجیادا کە بۆ وەزارەتی هەواڵگری ئێران نێردراوە، داوای هاوکارییان بۆ گەڕانەوە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆ دژایەتی و پارچەپارچەکردنی خاکی ئێران نەچوونەتە ئەو کەناڵە بەڵام بە ئاشکرابوونی دۆخەکە داوای ئەوەیان کردووە کە بۆ وڵات بگەڕێنەوە.
هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە لە کەناڵی سعوودی ئینتەرنەشناڵ ڕایگەیاندووە کە بە شکستی پرۆژەی ئەمنی لە دژی ئێران، ژمارەیەک لە ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەو کەناڵە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەجێهێشتنی دەدەن و تەنانەت ژمارەیەک لەوان داوای بەردەوامی چالاکییەکانیان لە کەناڵی بی بی سی فارسی کردووە./.