بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک عەجەری بە کەناڵی المسیرە ی یەمەنی ڕاگەیاند کە بەیاننامەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە یەمەن هەوڵێکە لە پێناو زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنەوەی شەڕ لەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: بەیاننامەی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە چالاکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هیچ بایەخێکی یاسایی نییە.
عەجەری وتی: کاتێک ڕووداوەکان لە دژی بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت، ئەو وڵاتانە دەکەونە بیری یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییەکان بەڵام کاتێک ڕووداوەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەوان بێت ئەم بابەتە لەبیر دەکەن. وڵاتانی ڕۆژئاوا لە شەڕەکانی ڕابردوودا ڕێگرییان لە گەیشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ یەمەن کردووە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کاریگەری ڕاستەقینەی خۆیی بۆ مسۆگەربوونی ئاشتی لە دەست داوە و ئێستا بووەتە بەشێک لە ئامرازی بەڕێوەبردنی شەڕی یەمەن.
وتیشی کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە هۆشدارییان بەو کەشتییانە داوە کە لە بەندەرە داگیرکراوەکان نزیک نەبنەوە و تا کاتی گەیشتن بە ڕێکەوتن، هەناردەی نەوت دەبێت ڕابگیرێت.
ئەو بەرپرسەی یەمەن وتی: سوپای یەمەن هێڵە سوورەکانی خۆیی ڕاگەیاندووە و ئەو سەردەمەش بە سەر هاتووە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هێڵی سووری ناوچەکە و جیهان دیاری بکەن، ئێستا گەلانی ناوچەکە هێڵی سووری خۆیان دەزانن و ئەگەر مافەکانی گەلی یەمەن نەدرێت، نەوت هێڵی سووری یەمەن دەبێت./.