بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاش گەڕانەوەی لەتیف ڕەشید لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە جەزایر و کۆبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە میسر، هەندێک لایەن هەوڵی بەلاڕێدابردنی دەسکەوتەکانی ئەم دوو سەردانەیان داوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سەرجەم چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی جیهان دەستبەجێ ڕاگەێندراوی تایبەتی خۆیی هەبووە و هیچ کۆبوونەوەیەک نەبووە کە ئاشکرا نەکرابێت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە هەڵوێست و سیاسەتی ئەم وڵاتە لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش بە تایبەت لە پرسە سەرەکییەکانی وەک پرسی فەڵەستین دووپات کراوەتەوە.
بە پێی بەیاننامەکە، سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لەو دوو بۆنەیەدا و بە تایبەت سەرکردەی وڵاتانی دۆست لە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانیان لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لە سەر گرنگی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەم وڵاتە کردووەتەوە./.