بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ” المیادین ” ی لوبنان لە بەرنامەیەکی دیکەی تایبەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، بە پیلانێکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناو بردووە کە ئەڵبەت ئێران چاوەڕوانی کردووە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەشی ئامادە بووە.
ئەو کەناڵەی لوبنان لەو بەرنامەیەدا ڕایگەیاند کە شەڕێکی هەمەلایەنە لە چەندین ئاستدا جێبەجێ کراوە و ئەوەی کە ئەمساڵ ڕووی داوە جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ ڕووداوەکانی سێ ساڵی ڕابردوو هەبووە.
پیلانەکانی ئەمریکا، هەر جار بە شێوازێک
کەناڵەکە لەو بەرنامەیەدا میوانداریی لە عەلی ڕەزا عەباسی نوێنەری کەرەج لە پەرلەمانی ئێران کرد. المیادین بە ئاماژە بەوەی کە لەم ڕۆژانەدا ناوی کەرەج زۆر بیستراوە و دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهید کراون، پرسیاری لە ڕاستییەکانی ڕووداوەکان کرد و عەباسی وتی: ئێمە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ڕوبەڕوی هەموو جۆرە پیلانگێڕییەکی ئەمریکا بووینەتەوە و لە چوار دەیەی ڕابردوو هەر جار شێوازێک لەو پیلانگێڕییە بینراوە، هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بەرەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانی ئەوان خۆیان بۆ ڕووخانی ئەم شۆڕشە ئامادە کرد و تا ئەمڕۆ ئەمریکا ئەوەی پێی کراوە جێبەجێی کردووە، ئەمڕۆ شەڕی نەرمی هێناوەتە پێشەوە کە دژ بە تەواوی ئێرانە بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پیلانگێڕییە ئەزموونێکی زۆری هەیە.
سێگۆشەی پیلانگێڕییەکە
لە وەڵامی ئەم پرسیارەی پێشکەشکارەکەی المیادین کە میدیاکانی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتووانی ئەوان تا چەندە ڕووداوەکانی ئێرانیان بە گەورە پیشان داوە، عەباسی وتی: میدیاکانی بەرەی دوژمن وا پیشان دەدەن کە لە 50 ڕۆژی ڕابردوو خەڵک هەموو ڕۆژێک لە سەر شەقامەکان بوون و هێزە ئەمنییەکانیش خەڵک دەکوژن. لە کاتێکدا کە ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە. ئەوەی کە بینراوە، میدیاکانی دوژمن هەوڵ دەدەن ڕووداوەکان زۆر بە گەورە پیشان بدەن و ڕای گشتی لە سەر ڕووداوەکان و ڕاستییەکان بە لاڕێدا ببەن. ئەم پیلانەش لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی سەرکردایەتی دەکرێت و ناوەندی بەڕێوەبردنی پیلانگێڕییەکەش لە لەندەن و واشنتنە کە بە پارەی هەندێک وڵاتی وەک سعوودیە جێبەجێ دەکرێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێران بووەتە هێزی یەکەمی ناوچەکە و بەرەو ئەوەش هەنگاو دەنێت کە ببێتە نموونەیەک بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە، هەر بۆیە ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی ئێران بکەن.
المیادین لە بەرنامەکەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا بە هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنە لە سعوودیە دەگرن و دەڵێن کە بە سەدان کەس لەو وڵاتە چاوەڕوانی لەسێدارەدان دەکەن و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، تاوانی ئەو کەسانەش پاڵپشتی لە خەڵکی بەحرەین لە بەرامبەر دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئەو وڵاتە بووە.
جیاوازی ئاژاوەگێڕییەکان
المیادین پرسیاری ئەوەی کرد کە پێش ئەم پیلانە ڕەنگە ئێران هێندە ئاگاداری ڕێژە و بەربڵاویی پیلانەکەی نەبووبێت، لەم هەموو دوژمنایەتییەی لەندەن، واشنتن، پاریس، ڕیاز و تەل ئەبیب؟ عەباسی لە وەڵامدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە ڕوویداوە جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ نموونەکانی ڕابردوو هەبووە، ئەوەی کە لە ساڵی 1388 ی کۆچی هەتاوی (2019) ڕووی داوە، جیاوازتر بووە. لەو ساڵەدا خەڵک دۆخەکەیان بۆ ڕوون نەکرایەوە و بەرە بەرە بەو ڕاستییە گەیشتن کە ئاژاوەگێڕییەکە لە دەرەوەی سنورەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ڕووداوەکان لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بە پیلانگێڕی ناو براون. بەڵام ئەمساڵ هەر لە سەرەتاوە تاوانەکە بۆ خەڵکی ئێران ئاشکرا بوو، بە مردنی کچێک و بە بیانووی پاڵپشتی لە مافی ژنان و نەتەوەکانی دیکە ئەو پیلانەی دوژمنان دەستیپێکرد، بەڵام ئاشکرا بوو کە دوژمنان پاڵپشتی لە مافی هیچ کەسێک لە ئێران ناکەن و ئامانجی ئەوان تەنیا ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەشێکی دیکەش کەوتنە بەر کاریگەری پیلانی میدیایی و لە لایەن ئەو کەناڵانەوە فریو دران بەڵام زۆربەی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانە ملیۆنییەکەی خۆیان پاڵپشتییان لە کۆماری ئیسلامی کردەوە و ئەوەیان پیشاندا کە ئاگاداری پیلانەکانی دوژمنانن.
سعوودیە گەر دەتوانێت هەڵبژاردنێک بکات
عەلی ڕەزا عەباسی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی سعوودیە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران بە ناوی مافی ژنان و لە ڕێگای کەناڵی ئینتەرنەشناڵەوە، وتی: دەسەڵاتدارانی سعوودیە نابێت باسی مافی ژنان بکەن، پێکەنینی هەیە ئەوان باسی ژن و مافی ژن دەکەن، ئێرانی ئیسلامی تا ئێستا 43 هەڵبژاردنی کردووە، ئایا سعوودیە تا ئێستا یەک هەڵبژاردن و یەک گشتپرسیی کردووە؟ ئایا سعوودیە توانای بەڕێوەبردنی یەک هەڵبژاردنی هەیە؟ ئایا ژنان لە سعوودیە کەمترین مافیان هەیە؟ وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم هەموو ڕاستییە و پێشێلکارییەکی سعوودیە دەزانن و لە بەر بەرژەوەندییەکانیان بێدەنگن، ئەمەیە سیاسەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی./.