بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەردەن، ڕۆژی یەک شەممە 13 ی تشرینی دووەمی 2022، جارێکی دیکە جەختی لە سەر گرنگی پرسی فەڵەستین کردەوە و وتی کە چارەسەری ئەم کێشەیە، کۆتایی داگیرکارییە و ئێمە دەبێت درێژە بە ڕۆڵی خۆمان لەم پێناوەدا بدەین.
ناوبراو لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی دووەمی پەرلەمانی ئەردەن وتی کە ڕۆڵی سەرەکی ئەردەن لە ناوچەکە بە دیاریکراوی لە سەر پرسی فەڵەستین دەبێت و ئەم ڕۆڵەش دەبێت بەردەوام بێت.
عەبدوڵڵای دووەم وتی: چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی ئەم پرسە تەنیا بە کۆتایی داگیرکاریی ڕژێمی ئیسرائیل و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە سنورەکانی 1967 بە پایتەختی قودس دەبێت.
ناوبراو وتی کە ئیمتیازە ئابورییەکان هیچ کات نابێتە شوێنگرەوەی چارەسەرە سیاسییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی نیسانی 2014 تا ئێستا دانوستانی نێوان لایەنی فەڵەستینی (بزوتنەوەی فەتح) و ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی ڕانەگرتنی پرۆژەکانی درووستکردنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان و ئازادنەکردنی دیلەکانی فەڵەستین و هەروەها ڕەتکردنەوەی پرۆژەی دوو دەوڵەتی لە لایەن تەل ئەبیبەوە، ڕاگیراوە./.