بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمز وتی: ئێران و چین لە کۆنەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییان پێکەوە هەبووە، ڕێگای ئاورێشم ئامرازی گرنگی ئەو پەیوەندییە بووە، ئەمڕۆش هەر دوو وڵات دەتوانن ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکانیان زیاتر بکەن، زۆربەی کۆمپانیا ئێرانییەکانیش لە پێنجەمین پێشانگای شانگهای بەشدارن و کاڵا و بەرهەمەکانی خۆیان دەناسێنن.
حەمید عادلی ڕاوێژکاری بازرگانیی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەکین بەم ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاند کە ئەمە یەکەم ئەزموونی بەشداریی لە پێشانگاکەی چیندا بووە بەڵام ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ چوارەمین جارە بەشداری دەکەن.
ناوبراو وتی: بەشداریکردن لەم پێشانگایە دەرفەتێکی لەبارە بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان و کاڵا و بەرهەمەکانی ئەوان، هەروەها ئەم پێشانگایە سەکۆیەکە بۆ نمایشکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کاڵا و بەرهەمی ئێرانی.
وتیشی کە چین بە دوو ئامانج گرنگی بە کەرتی هاوردە دەدات، یەکەم ئەوەی کە بازرگانی لە ئاستی نێودەوڵەتی پتەوتر بکات و دووەم ئەوەی کە ڕێژەی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەرزتر بکاتەوە تا یارمەتیدەری گەشەی ئابوری بێت. چین ئەم پێشانگایەی کردووەتە پلەتفۆرمێکی گشتی بۆ کاڵا و بەرهەمەکان کە نەک تەنیا یارمەتیدەری خۆی دەبێت بەڵکوو دەبێتە هۆی ئەوەش کە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەش لە وەبەرهێنانی کاڵا جیهانییەکان بەشداری بکەن./.