بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەنسور ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی پرۆژە پێشنیارێکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە و ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی کراوە.
ناوبراو وتی کە دادگای نێودەوڵەتی ڕەزامەندیی لە سەر تاوتوێکردنی ئەم ڕەشنووسە دەربڕیوە و هەوڵ دەدرێت مافی یاسایی و مێژوویی فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان مسۆگەر بکرێت.
باڵیۆزی فەڵەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕەزامەندی لە سەر ئەو ڕەشنووسە بە ڕووداوێکی مێژوویی و دەسکەوتێک بۆ فەڵەستینییەکان دادەنرێت، ڕەشنووسەکە داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردووە کە هەڵوێستی خۆی لە سەر داگیرکاری خاکی فەڵەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەرببڕێت.
ڕیاز مەنسور وتی: ڕەشنووسەکە هەروەها داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردووە سەبارەت بە داگیرکاریی درێژخایەن و کاریگەری ئەم داگیرکارییە لە سەر گەلی فەڵەستین و بێبەشکردنی ئەوان لە مافەکانی خۆیان بە تایبەت لە سەر مافی چارەی خۆنووسین، ڕا و بۆچوونی خۆی بە ڕاشکاوانە بڵاو بکاتەوە.
ئەو دیپلۆماتکارەی فەڵەستین هەروەها وتی کە داواکاری ئێمە لە دادگای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە کاریگەری سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر دۆخی یاسایی ناوچەکانی فەڵەستین و هەروەها ئەنجامە یاساییەکەی بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری بکات.
وتیشی کە درێژە بە هەوڵەکانمان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەین و بە ئاشکراکردنی تاوانەکانی لە دادگای نێودەوڵەتی ئەو ڕژێمە ڕیسوا دەکەین./.