بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان لە وەرزی سەرمادا زیاترە لە وەرزی گەرما.
هۆکاری زیاتربوونی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان لە وەرزی سەرمادا بۆ توشبوونی پەتا، کەمتربوونی چالاکی جەستەیی، پیسبوونی کەشوهەوا و سستبوونی سوڕی خوێن دەگەڕێتەوە.
بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ لە وەرزی سەرمادا چەندین ڕێنمایی پزیشکی هەیە کە بریتین لە:
خۆپاراستن لە سەرمای زۆر و بە تایبەت ئەوەی کە لە ڕۆژانی زۆر سارد هەوڵی ئەوە بدرێت لە دەرەوەدا نەمێنینەوە.
لە کاتی بەفر و سەرمای زۆردا خۆمان هیلاک نەکەین.
خواردنی شلەمەنی و شۆربا باشترە.
ڕۆژانە بە ڕێک و پێکی و بەردەوامی وەرزش بکەین.
خواردنە زۆر چەورەکان کەم بکەینەوە.
خواردنی میوە و سەوزە زیاتر بکەین./.