بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامینەکان وەک مادەی پێویست بۆ دابینکردنی تەندرووستی بەشە جیاجیاکانی جەستە، ڕۆڵی گرنگیان هەیە و کەمبوونی هەر یەک لەوان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لە سەر بەشێک لە جەستە دابنێت.
ڤیتامین دی یەک لەو ڤیتامینانەیە کە جەستە پێویستی بەو هەیە و بۆ دابینکردنی پێویست بە هەندێک مادەی خۆراکی و ڕەچاوکردنی چەند خاڵێک لە دابینکردن و چارەسەرکردنی پێویستی جەستە بەم ڤیتامینەیە.
بە پێی توێژینەوەیەک، لە سەدا 20 ی کەسانی گەورە و لە سەدا 15 ی مێرمنداڵان تووشی کەمیی ڤیتامین دی بوون.
کەمبوونی ئەم ڤیتامینەش نیشانەی خۆیی هەیە و بە مانای ئەوەیە کە ئێسکەکانی ئێوە پاڵپشتی ناکرێن.
کەمبوونی ڤیتامین دی
تا تەمەنی 30 ساڵەیی، باشترین کاتە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکانی جەستە. پاش ئەو تەمەنەش، ئەو بەهێزییەی ئێسکەکان کەمتر دەبێت و هەروەها کاریگەری لە سەر پاراستنی هاوسەنگی و هێزی ماسوولکەکان دادەنێت.
بەم هۆیەوە بە بەرزبوونەوەی تەمەن، مەترسی ئێسکە نەرمە و شکانی ئەوان لە ئەگەری کەوتن زیاتر دەبێت. پاش 30 ساڵەیی بەکارهێنان و ڕاکێشانی ڤیتامین دی بۆ جەستە گرنگی خۆیی دەبێت، لە بەر ئەوەی کە پێویستە ئەو دڵنیاییە هەبێت تا بە بەرزبوونەوەی تەمەن بەهێزبوونی ئێسکەکان بپارێزرێت.
تایبەتمەندی ڤیتامین دی بۆ بەساڵاچووەکان
ڤیتامین دی لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروی 60 ساڵەوەیە، بە هۆی لە دەستدانی هاوسەنگی و لاوازبوونی ماسولکەکان و ئەگەری شکانی، تووشی کەوتن دەبن.
یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازیی سیستەمی جەستە، کەمبوونی ڤیتامین دییە.
نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین دی
1 – ئازار و لاوازیی ماسولکەکان:
ماسولکەکان بۆ هەبوونی کاری باشتر، پێویستیان بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی ڤیتامین دی هەیە. کەمبوونی ڤیتامین دی دەتوانێت بگاتە لاوازبوونی ماسولکەکان. ئەمەش هەمان هەستە کە ڕەنگە لە کاتی توشبوون بە پەتای وەک ئەنفلۆنزا وەک ئەزموونێک ببینرێت. ئەگەر کەمبوونی ڤیتامین دی قەرەبوو نەکرێتەوە، بە تێپەڕبوونی کات ئازارەکەشی زیاتر دەبێت.
2 – سەرئێشە و سەرگێژە:
سەرئێشە و سەرگێژە یەکێک لە نیشانەکانی بەرزیی پەستانی خوێنە و ئەوانەی کە کەمبوونی ڤیتامین دییان هەیە باس لە پەستانی خوێن دەکەن.
3 – هەوکردنی بەردەوام:
ئەگەر بەوە گەیشتوون کە بەردەوام تووشی هەوکردنەکان یان کێشەی هەناسەتەنگی، هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەبن، ئەگەری ئەوە هەیە کە سیستەمی بەرگری جەستەتان هێندە بەهێز نەبێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازیی سیستەمی جەستە کەمبوونی ڤیتامین دییە.
4 – ئارەقکردنی زۆر:
ئارەقکردنی زۆر یەکێک لە نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین دییە لە جەستەدا، ئەگەر دەزانن کە زۆر ئارەق دەکەن و هیچ هۆکارێکی ڕوونی وەک تا، کەشوهەوای گەرم یان وەرزشکردنی زۆر بۆ ئەوە نییە، دەبێت سەردانی پزیشک بکەن.
5 – هەستکردن بە خەمۆکی:
یەکێک لە نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین دی خەمۆکییە. بە قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی ڤیتامین دی دەکرێت دووبارە بۆ ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە.
6 – کەمبوونی ڤیتامین دی و هەڵوەرینی قژ:
هەڵوەرینی قژ پەیوەندییەکی زۆری بە کەمبوونی ڤیتامین دی هەیە. ڤیتامین دی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر گەشەی قژ هەیە و بوونی لە جەستەدا دەتوانێت ڕێگایەکی باش بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ بێت./.