بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەڵای شوش یادگارێکی سەردەمی قاجاڕەکانە لە پارێزگای خوزستانی ئێران کە پارچەیەک لە چوغازەنبیل و کۆشکی داریوشی لە خۆیدا پاراستووە. ئەم قەڵایە لە شوێنە گەشتیارییەکانی شوش هەژمار دەکرێت. هەروەها کەوتووەتە نزیک زۆربەی شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی شارەکە. قەڵای شوش یان قەڵای فەرەنسییەکان شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە هۆگری مێژوون، ئەوانەی کە حەزیان لە ناسینی مێژوو و بیناسازیی ئێرانی و ئەورووپییەکان هەیە. لەم شارەدا دەتوانن شاری شوش بە جوانی ببینن و ئەو قەڵایە ببینن کە بە ڕواڵەت ئاسەوارێکی مێژووییە و لە ڕاستیدا کەمێک زیاتر لە 100 ساڵ مێژووەکەیە. ئەگەر لە قەڵای شوش سەیری دەرەوە بکەن، شاری شوش و گومەزەی مەزارگەی دانیالی پێغەمبەر دەبینن.
چیرۆکی قەڵای شوش
یەکەم جار، بنیامین تودلایی گەشتیاری ئەورووپی لە کاتی بەسەرکردنەوەی قەڵای شوش مێژووەکەیی دیاری کرد. ئەو بە بێ هیچ توێژینەوەیەک ئەو ناوچەی بە شوشان ناو برد، ئەو ناوەی کە لە تەوراتدا هاتووە. چیرۆکی درووستکردنی قەڵای شوش لە توێژینەوەکانی گردە مێژووییەکاندا دەکرێت. یەکەم هەنگاوی مێژووناسان و ئاسەوارناسان لەم شوێنەدا لە ساڵی 1851 لە لایەن کنت لفتۆسی بەریتانی دەستیپێکرد. نزیکەی 30 ساڵ بەر لە ئێستا دوو هاوسەری فەرەنسی بە ناوەکانی مارسڵ ئوگۆست دیۆلافوا و ژان دیۆلافوا سەردانی ئێرانیان کرد. ئەوان لە سەردانەکەیاندا سەبارەت بە شاری مێژوویی شوش زانیاری گرنگیان بە دەست هێنا و پاش گەڕانەوەیان بۆ فەرەنسا ڕەزامەندی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە تایبەت مۆزەخانی لووریان بە دەست هێنا کە تێچووی توێژینەوە مێژووییەکانی شوش لە ئەستۆ بگرێت. لە پاش ئەوەش بە نێوەندگێڕیی پزیشکە فەرەنسییەکەی ناسرەدین شای قاجاڕ، دکتۆر تولۆزان، ئەوان لە گەڵ دیوانی پاشایەتی گرێبەستێکیان بۆ توێژینەوە لە گردی مێژوویی شوش واژۆ کرد. ئەوان کارەکەی خۆیان لە 7 ی کانوونی یەکەمی 1884 دەستپێکرد. تێچووی ئەو پرۆژەیە لەو کاتەدا 10 هەزار تمەن بووە. ئەڵبەت ئەوان بەڵینی ئەوەیان دا کە ئەشیا و کەلوپەلی مێژوویی ڕادەستی حکومەتی ئێران بکەن. لەو گرێبەستەدا هاتبوو کە ئەگەر ئێران نیازی فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانەی هەبێت دەبێت فەرەنسا لە پلەی یەکەمدا بێت.
پاش کەمێک لە هاتنی ئەو کەسانە بۆ ئێران دژایەتی خەڵکی خۆجێی دەستیپێکرد و خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕێگرییان لەوە دەکرد کە ئاو و خۆراک و شوێنی مانەوە بەو کەسانە بدرێت، لەو کاتەدا چەندین ڕووداوی سرووشتی و نەخۆشی لە ناوچەکەدا هەبووە و خەڵک پێیان وابووە کە بیانییەکان بێڕێزییان بە مەزاری دانیالی پێغەمبەر کردووە.
فەرەنسییەکان بە ناچار خێمەیان هەڵدا و بە کێشە و گرفتی زۆرەوە ئیش و کاری خۆیان بەڕێوە دەبرد. هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئەوان و ئەشیا و کەلوپەلە دۆزراوەکان نەبوو، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە بە حکومەتی قاجاڕیان دابوو، زۆربەی ئەشیا مێژووییەکانیان لە ئێران بردە دەرەوە، جاری دووەمیش لە ڕێگای بەرتیل بە کەسێک بە ناوی میرزا تەقی خان بڕێکی زۆریان لەو ئەشیا مێژووییانە بردە دەرەوەی ئێران.
پاش چوونە دەرەوەی دیولافوا لە ئێران، لە 12 ی ئایاری 1859 حکومەتی فەرەنسا جارێکی دیکە دانوستانی لە گەڵ موزەفەرەدین شای قاجاڕ دەستپێکرد و لە ئاکامدا لەوەدا سەرکەوت کە بە پێدانی 50 هەزار فرانکی ئاڵتوون بە شای قاجاڕ، ئیمتیازی تایبەت بە فەرەنسا بۆ ماوەی 60 ساڵ لە تەواوی خاکی ئێران وەربگرێت. ئەڵبەت ئەم گرێبەستە پاش 27 ساڵ لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵوەشایەوە و فەرمانگەی ئاسەوارە مێژووییەکان کرایەوە.
دوو ساڵ پاش ئەوەش شاندێکی فەرەنسی بە سەرپەرشتی ژاک دمۆرگان هاتە ئێران و دیسانەوە لە گردی شوش دەستی بە چالاکی کرد، ناوبراو بۆ ماوەی 15 ساڵ سەرپەرشتی ئەو شاندەی لە ئەستۆ بوو و بە بودجەی حکومەتی فەرەنسا شوێنێکی پارێزراوی بۆ مانەوە درووست کرد تا شاندەکەی هاوڕێی بەوپەڕی ئاسوودەییەوە بتوانن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
ئەوان کە ساڵی 1897 لە بەشی باکوری گردی شوش قەڵایەکیان لە سەر شێوازی بیناسازیی ئەورووپی درووستکرد کە بە شاتو ناویان دەبرد، شاتو لە زمانی فەرەنسی بە واتای کۆشکە. ئەم قەڵایە بە چاودێری بنەماڵەی فیلی و چەند ئەندازیارێکی دزفوڵی و کرێکارەکانی ئەم شارە درووستکرا.
ئەم قەڵایە لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی کرایە مۆزەخانەی هەڵگرتنی ئەشیا و کەلوپەلە مێژووییەکانی شوش. بینای قەڵای شوش لە ساڵی 1380 ی کۆچی هەتاوی لە ڕیزی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران تۆمار کرا.
قەڵای شوش لە ڕووی بیناسازییەوە
زۆربەی قەڵا مێژووییەکان لە شوێنە بەرزەکاندا درووست کراون، لە بەر ئەوەی کە ئەرکی ئەوان پاراستن و چاودێری بووە و بەم هۆیەوە دەبوو لە بەرزترین شوێنی ئەو ناوچەیەدا بن کە بڕیاری درووستکردنی قەڵایان بۆ دەدرا. قەڵای شوش بۆ دابینکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ مانەوەی فەرەنسییەکان و پاراستنی ئەو ئەشیا و کەلوپەلانە بووە کە لە گردی مێژوویی شوش درووست کرا. بینای قەڵای شوش لە شێوازی بیناسازیی ئەو سەردەمەی ئەورووپییەکان دەچێت و بە دیاریکراوی لێکچوونی لە گەڵ قەڵای باستیل لە پاریس هەیە. قەڵای باستیلی پاریس گرتووخانەیەک بووە کە دەوترێت کۆنتڕۆڵکردنی لە سەدەی 14 ی زائینی وەک سەرەتای شۆڕشی فەرەنسا بووە.
سەردانیکردنی قەڵای شوش
شوش لە باشوری ئێرانە و کەشوهەوایەکی وشک و گەرمی هەیە، لە وەرزی هاویندا زۆر گەرمە و تەنانەت پلەکانی گەرمای بۆ 50 بەرز دەبێتەوە. باشترین کات بۆ سەردانیکردنی قەڵای شوش، وەرزەکانی پاییز، زستان و سەرەتای بەهارە.
قەڵای شوش لە کوێیە؟
قەڵای شوش لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای خوزستانە و لە شاری شوش و شەقامی تاڵەقانیی ئەو شارەدایە، قەڵاکە تا ناوەندی شاری شوش تەنیا دوو کیلۆمەترە. قەڵای شوش تا شاری دزفوڵ تەنیا 35 کیلۆمەتر و تا شاری ئەهواز ناوەندی پارێزگای خوزستان 118 کیلۆمەترە. قەڵای شوش هەروەها 680 کیلۆمەتر، واتە زیاتر لە 8 کاتژمێر، لە تاران دوورە./.