بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2022 بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بە هۆی بەردەوامبوونی بێ کرداری و کەمتەرخەمی ئاشکرا و هەندێک جار بە ئەنقەستی بەرپرسانی هەرێمی باکوری عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەیان لە گەڵ چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش و جوداییخواز کە ساڵانێکە بۆ پیلانگێڕی و دەسدرێژی لە دژی گەلی ئێران لە خاکی هەرێم پەنایان گرتووە، سەرەڕای هێرشەکانی مانگی ڕابردوو، دیسانەوە تیرۆریستان سەرقاڵی جموجوڵ و ئامادەکاری بۆ ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ڕەوشی ناوخۆیی ئێران بوون. هەر بۆیە بە پێی هەلومەرجەکە و زاڵبوونی هەواڵگری، لە ڕۆژی دووشەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2022 بنکە و بارەگا و ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستان بۆ ئێران بە هێرشی مووشەکی و درۆنەکان کرایە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێرشەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە پاش دووبارەکردنەوەی هۆشدارییەکان لە کۆبوونەوە دیپلۆماسی و ئەمنییە هاوبەشەکان سەبارەت بە پێویستی داخستنی کەمپەکان، چەککردن و دەرکردنی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە ناوچەکە و ڕێگری لە تێکدانی ئاسایش و ئارامیی خەڵکی باکوری عێراق و بەداخەوە لە پاش بێ کرداریی لایەنی بەرامبەر کراوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستانی بەکرێگیراوی ڕەوتی ستمەکاریی جیهانی درێژەیان بە چالاکی چەکداری لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران داوە و ئاسایشی سنورەکان و ناوخۆی وڵات بە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت و بەردەوامی ئەم دۆخەش قبووڵکراو نابێت.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە درێژەی بەیاننامەکەدا بە ئاماژە بە داواکاری و ئامۆژگاریی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و عێراق و هەروەها دانیشتووانی ناوچەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنی جێگیربوون و چالاکیی تیرۆریستان، جەختیکردووەتەوە کە چەککردن و لەناوبردنی بنکە و بارەگای تیرۆریستان، لە داخستنی بنکەکانی ئەوان تا هەنگاوی دڵنیاکەرەوەی بەرپرسانی هەرێم و دوورخستنەوەی تیرۆریستانی تاوانبار و بەکرێگیراو، داوای ڕەوا و یاسایی و یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازیزی ئێرانە و چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی هەرێمی باکوری عێراق بە هەنگاوی کرداری، پارێزەری لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکەن.
بەیاننامەکە لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە کە جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی باکوری عێراق دەکەین کە لە پێناو پاراستنی دراوسێتی و ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات، بەڵێنەکانی خۆیان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ بکەن تا بە هۆی بوونی تیرۆریستانەوە زیان بە خەڵکی هەر دوو وڵات و تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە نەگات./.