بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم وەرزەدا پەتای ئەنفلۆنزا پەرەی سەندووە و ژمارەی توشبووانی زیاتر بوون، پسپۆڕانی بواری پزیشکی دەڵێن کە لە ڕێگای خواردنەکانەوە دەکرێت زووتر نەخۆشییەکە لە جەستەی مرۆڤ دوور بخرێتەوە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند خواردنێک دەدرێت کە لە کاتی توشبوون بە پەتای ئەنفلۆنزا دەتوانێت دۆخی تەندرووستی باشتر بکات.
ئاوی سەوزەکان:
ڕەنگە هەندێک کەس لە کاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا نەتوانن زەڵاتە درووست بکەن، لە جێی ئەمەش یەک پەرداخ ئاوی سەوزە کە کەمتر سدیۆمی هەبێت تاقی بکرێتەوە، ئەنتی ئۆکسیدانی پێویست بۆ سیستەمی بەرگری جەستە لە بەرامبەر میکرۆبەکان دابین دەکرێت.
سوپی مریشک:
ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت کە شلەمەنی پێویست بۆ جەستە دابین بکرێت هەروەها هێزی تەواو بە جەستە دەدات. زانیارییە پزیشکییەکان باس لەوە دەکات کە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەش باشترە.
سیر:
سیر دەتوانێت کاریگەری زۆری بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەبێت. یارمەتیدەری ئەوە دەبێت کە کەمتر تووشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا بن.
زەنجەفیڵ:
ئەمە بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە و حاڵەتی ڕشانەوە باشترە. توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕوبەڕوی هەوکردنەکانی جەستەش دەبێتەوە.
چای داخ:
چا بخۆن تا ئەنتی ئۆکسیدان وەربگرن، بۆ چارەسەرکردنی کۆکەش کەمێک هەنگوین و لیمۆ لە چاکە زیاد بکەن.
مۆز:
ئەگەر پارچە پارچەی بکەن یان بە ئاسایی بیخۆن، بۆ گەدە ئاسانترە. ئەگەر تووشی حاڵەتی ڕشانەوە و سکچوونن، ئەمە دەتوانێت خواردنێکی باش بێت./.