بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێجیمی خۆراکیی ناتەندرووست، هەندێک لە نەخۆشییەکان و چارەسەرەکان، نیگەرانی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، گۆڕانکارییە هۆڕمونییەکان و هۆکاری ویراسی دەتوانێت هەڵوەرینی قژ خێراتر بکەن. کەشوهەوای گەرم، ئاو، مادە کیمیاییەکان و …… بێ کاریگەر نین. کێشەی هەڵوەرینی قژ لە حاڵەتی ئاساییدا جێی نیگەرانی نییە بەڵام ئەگەر زۆر بێت و بگاتە ئاستی کەچەڵی، دەبێت سەرچاوەی کێشەکەی دیاری بکرێت.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند مادەیەکی خۆراکیی بەسوود بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەدرێت.
ئۆمێگا 3:
ئۆمێگا 3 دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و ئەمەش یارمەتیدەری کەمبوونەوەی هەڵوەرینی قژ دەبێت. باشترین سەرچاوەی ئۆمێگا 3 لە ماسی چەور و زەیتی ماسیدایە. هەروەها دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئۆمێگا 3 ڕاوێژ بە پزیشکەوە بکرێت.
پرۆتین:
قژ لە جۆرە پرۆتینێک بە ناوی کراتینە، هەر بۆیە بۆ پاراستن و بەهێزبوونی قژ، دەبێت هەوڵی بەکارهێنانی ڕێجیمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە پرۆرتین بدرێت، وەک فاسۆلیا، هێلکە و ماسی.
ڤیتامین C:
سەوزەکانی وەک سپێناخ، کولەکە، گێزەر، پەتاتە، تەماتە و فاسۆلیا سەرچاوەی زۆر باشی ڤیتامین و مادە کانزاییەکانن. ئەوان یارمەتیدەری بەهێزبوونی قژ دەبن. پێویستە ڕۆژانە سێ سەوزە لە گەڵ خۆراک یان وەک زەڵاتە بخورێت.
ئاوی پێویست بخۆن:
کەم ئاوی یان نەخواردنەوەی ئاو دەتوانێت بگاتە وشکبوونەوە و بێ هێزیی قژ و ئەمەش دەتوانێت هەڵوەرینی قژ خێراتر بکات. ئاو هەروەها گەڕانی ڤیتامین و مادە کانزاییەکانی پێویست بۆ گەشەی قژ باشتر دەکات.
واز لە جگەرەکێشان بێنن:
دوکەڵی جگەرە زیانبەخشە و ئەگەر لە جەستەدا بێت دەتوانێت بگاتە لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە. ئەوان هەروەها زیان بە فولیکولەکانی قژ دەگەێنن کە زیاتربوونی هەڵوەرینی قژی بە دواوە دەبێت.
یۆگا:
یۆگا و جۆرەکانی دیکەی وەرزش بۆ هەبوونی جەستەیەکی ڕێک و پێک و بەهێزبوونی سیستەمی بەرگریی جەستە بەسوودن. جوڵەکانی یۆگا دەتوانێت سوڕیی خوێن لە پێستی سەردا زیاتر بکات و هەروەها خێرایی بە گەشەی قژ ببەخشێت.
سترێسی خۆتان کۆنتڕۆڵ بکەن:
سترێس بۆ تەندرووستی و قژی ئێوە بەسوود نییە و ڕێژەی ژەهرەکان لە جەستەدا زیاتر دەکات، ئەمەش وا دەکات کە گەشەی قژ لاواز بێت.
کوالیتی خەو گرنگە:
خەوتن یارمەتیدەری چالاکبوونەوەی کۆی گشتی سیستەمی جەستەیە و شەش تا حەوت کاتژمێر خەوتن دەتوانێت جەستە ئامادە بکات و ئەمەش سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات. کەمبوونی خەو دەتوانێت ئاستی کۆرتیزۆڵ بەرز بکاتەوە و فولیکولەکانی قژ لاواز بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ./.