بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، ڕژێمی کاتی و تەزویری زایۆنیستی و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە بۆ شەڕی ناوخۆیی، ڕووخاندن و دابەشکردنی ئێران پیلانیان داڕشتووە، بزانن کە ئێران، لیبیا و سودان نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دوژمنان، یەکپارچەیی خاک و ناسنامەی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ووشیاری خەڵکی ئێران دوژمنی بێهیوا کردووە./.