جام کوردی | JAMEKURDI
پێنج شه‌ممه‌, شوبات 9, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

کاردانەوەی ئێران لە دژی بڕیارە سیاسییەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی

جام کوردی – باڵیۆز و نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی جەختی لە سەر ئیرادە و بەردەوامبوونی ئێران بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی و مافەکانی خۆی لە بەرامبەر گوشار و پیلانگێڕییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کردەوە و وتی: پەسەندکردنی بڕیاری دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی دەتوانێت کاریگەری لە سەر هاوکارییە ئەرێنییەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانس دابنێت.

تشرینی دووه‌م 17, 2022
in ئاسیا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
0
کاردانەوەی ئێران لە دژی بڕیارە سیاسییەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین نەزیری ئەسڵ ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022 وتی: ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە ژێر گوشاری سیاسی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیارێکی لە دژی چالاکی ئاشتیخوازانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکرد.

ناوبراو وتی: ئەو وڵاتانە لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی تەسکی سیاسی خۆیان و بەدەر لە ئەرک و ڕاسپاردەکانی ئاژانس ئەو بڕیارەیان دەرکرد.

نوێنەری ئێران وتی کە بڕیارەکە داوا لە ئێران دەکات لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هاوکاری بکات.

نەزیری ئەسڵ وتی: بە پێی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانس، داواکردن لە ئێران بۆ هاوکاری، ئەویش لە ڕێگای بەکارهێنانی ئەنجومەنی بڕیاردەران وەک ئامرازێکی سیاسی و گوشار خستنە سەر ئێران لە ڕێگای پەسەندکردنی ئەو بڕیارەوە هیچ واتا و پاساوێکی نییە.

باڵیۆز و نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی جەختیکردەوە کە لە ئێستادا پلانی ئاشتیخوازانەی ناوەکیی ئێران یەکێک لە شەفافترین پلان و بەرنامەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە و وتی: ئامانجە سیاسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم بڕیارەدا و لە دژی ئێران مسۆگەر نابێت بەڵام پەسەندکردنەکەی دەتوانێت کاریگەریی لە سەر ڕەوتی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئاژانس هەبێت.

نەزیری ئەسڵ وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پابەندبوون بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان، لە بەرگریکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی وڵات و ڕوبەڕوبونەوەی گوشار و پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت./.

Previous Post

وەبەرهێنانی نەوتی عێراق تا ساڵی 2027 دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

Next Post

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا کرایە ئامانج

Next Post
بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا کرایە ئامانج

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا کرایە ئامانج

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

twenty − 17 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020