بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022، ڕایگەیاند کە لە پاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی ئەم وڵاتە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2023 بەڕێوە بچێت، ڕەنگە پێداچوونەوە بە سەر پەیوەندییەکان لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریادا بکرێت.
ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە ئەندونیزیا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا وتی: هیچ ناڕەزایەتی و ناکۆکییەک لە سیاسەتدا بۆ هەمیشە نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: پاش هەڵبژاردنەکانی 2023، پێداچوونەوە بە سەر پەیوەندییەکانمان لە گەڵ سوریا دەکەین./.