بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکی بۆ کۆنگرەی شەهیدانی قۆم، وتیان:شەهیدانی شەڕی هەشت ساڵەی شەپێندراوی سەدام، گیانی خۆیان لە دەستدا تا دوژمنی ناپاک و زاڵم نەتوانێت بەڵێنەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە تاران و زاڵبوون بە سەر وڵاتی ئێراندا جێبەجێ بکات و شەهیدانی ئاسایشی بە هەمان شێوە گیانی خۆیان بۆ ئاسایش و ئاسوودەیی و پاراستنی خەڵک بەخت کرد.
بەڕێزیان شەهیدبوونیان بە نموونەی گیانفیدایی و بوێری ناو برد و وتیان: شەهیدبوون پێکهاتە و زمان و ئائینە جیاجیاکانی پێکەوە پەیوەند داوە و لە هەر شارێکدا ناوی کۆمەڵە شەهیدێک هەیە کە بە یەک ئامانج و لە یەک بەرە لە گەڵ هاووڵاتیانی دیکە بۆ سەربەرزی ئیسلام و گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەهێزبوونی شەهید کراون.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لە سەر گواستنەوەی وردەکارییەکانی بەرەڤانی پیرۆز و ژیاننامەی شەهیدان و باوکان و دایکانی ئەوان بۆ جیلی ئێستا کردەوە و وتیان کە ئەمەش پێویستی بە کاری هونەری و درووستکردنی فیلم و دراما و …. هەیە./.