بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلا یاسری وتی کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی عێراق لەو کێڵگە نەوتییانە دەبێت کە لە ئێستادا هەوڵی پەرەپێدانی ئەوان دەدرێت.
عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە نزیک 5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت بەڵام بە پێی ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 ڕێژەی وەبەرهێنانی 4 ملیۆن و 651 هەزار بەرمیل بووە.
عێراق لە پاش سعوودیە بە دووەم گەورە وەبەرهێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپێک دادەنرێت./.