بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش لێدوانەکەی وەزیری دەرەوە کۆریای باکور لە دژی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمریکا، کۆریای باشور و ژاپۆن، پیۆنگ یانگ مووشەکێکی بالستی نوێی تاقیکردەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە کۆریای باکور ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022 مووشەکێکی بالستی نوێی تاقیکردەوە و هاوکات هۆشداری توندیشی دایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوری ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانی بکات و پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات، بڕیارە سەربازییەکانی کۆریای باکوریش زیاتر دەبێت.
چو سون هوی وتی کە ئەمریکا دەزانێت قومار دەکات و بە دڵنیاییەوە لەمەش پەشێمان دەبێتەوە./.