بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد قاڵیباف وتی: بە هۆی ئەو هەڵسووکەوتە نەشیاوەی حکومەتی فەرەنسا لە ساڵانی ڕابردوو، موڵەتی هاوردەی ئۆتۆمبێلەکانی جۆری ڕینۆ، بیجۆ، سیترۆئن و جۆرەکانی دیکە لەو وڵاتە نادرێت.
ناوبراو وتی کە لەم ماوەیەدا هیچ موڵەتێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی فەرەنسی دەرنەکراوە و گرنگی بە هاوردە لە وڵاتانی چین، ژاپۆن و وڵاتانی ئەورووپی بەدەر لە فەرەنسا دراوە.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ئێران وتی: موڵەتی ئەوە نادرێت حکومەتی فەرەنسا لە ڕێگای گەمارۆکانەوە گوشار لە سەر کەرتی پیشەسازی و بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئێران دابنێت./.