بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە حکومەتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لە گەڵ ئەو وەزیر و بەرپرسانەی حکومەتی بەغدا کە لە گرووپە سیاسی و سەربازییەکانی نزیک لە ئێرانەوە بن، هاوکاری ناکات.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەکسیۆس، حکومەتی بایدن لە گەڵ نەعیم ئەلبودانی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق کە لە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە، هاوکاری ناکات.
ئەو میدیا ئەمریکییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هەمان بۆچوونی سەبارەت بە ڕەبیع نادر بەرپرسی نووسینگەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە و پێی وایە کە ناوبراو لە گەڵ میدیاکانی نزیک لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق هاوکاریی کردووە.
ئەکسیۆس لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی سودانی تا ئێستا 5 جار لە گەڵ ناوبراو کۆبووەتەوە.
ڕومانۆسکی سیاسەتی ئەمریکای سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسووکەوت و هاوکاری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کابینەکەی سودانی بە تایبەت ئەوانەی کە لە گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە نزیکن، بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندووە.
ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی بایدن لەوە نیگەرانە کە سودانی کۆنتڕۆڵی پێویستی بە سەر گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە نەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر هێرشی سەر هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر ببێت، سیاسەتی حکومەتەکەی بایدن لە بەرامبەر حکومەتی ئێستای عێراق تووشی گۆڕانکاری دەبێت./.