بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان سەردانی تارانی کرد و لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی پێشوازیی لێکرا.
ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عۆمانە بۆ ئێران لەو کاتەوە کە کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەستی بە کارەکانی کردووە. حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش تا ئێستا دوو جار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عۆمان لە مەسقەت و دەوحە کۆبووەتەوە.
هەر دوو وەزیری دەرەوەش پێشتر بە تەلەفوون سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەننا وتووێژیان کردووە./.