بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باڵیۆزی ئەمریکای لە بەغدا بەوە تۆمەتبار کرد کە یاری بە چارەنووس و کاروباری ناوخۆیی عێراقەوە دەکات. داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر تا ئەلینا ڕومانۆسکی لە دەستێوەردانی کاروباری ناوخۆیی عێراق و بڕیارە پەیوەندیدارەکان دوور بخرێتەوە.
ڕەفیق ساڵحی ئەندامی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئەمریکا بە دەستێوەردانە بەردەوامەکانی خۆی لە بڕیارە سیاسییەکانی عێراق، یاری بە چارەنووسی گەلی ئەم وڵاتەوە دەکات و کاریگەریی لە سەر بڕیارە سیاسییەکان بووەتە سەرچاوەی بەشێک لە کێشە و قەیرانەکان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەستێکی شاراوەیە کە بۆ گۆڕینی زۆربەی بڕیارەکانی عێراق لە هەلومەرجە جیاجیاکاندا هەوڵی داوە.
ڕاشیگەیاند کە تا ئەو کاتەی باڵیۆزی ئەمریکا و کەسانی هاوشێوەی ئەو دەستێوەردانیان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق هەبێت، ئەم وڵاتە ڕووی ئارامی و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت و ئەرکی پەرلەمانی عێراقە کە بڕیار لە سەر کۆتایی دەستێوەردانی بێگانەکان بدات.
هاوکات عەباس مالیکی ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا وا هەڵسووکەوت دەکات کە عێراق بە ژێر دەستەی وڵاتەکەی خۆی دەزانێت، لە گەڵ کەسایەتییە جیاجیاکان کۆدەبێتەوە و سەرجەم دەرگا کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی عێراق بە ڕووی خۆیدا کراوە دەبینێت، دەڵێی کەسی یەکەم و بڕیار بەدەستی عێراقە./.