بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی و تەندرووستی ئاماژەیان بەوە داوە کە کۆمەڵە خواردنێک دەتوانێت بەرزی فشاری خوێن کەم بکاتەوە.
لە درێژەدا ئاماژە بە ژمارەیەک لەو خواردنانە دەدرێت:
1 – شمڵی:
بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە دەتوانێت کۆلیسترۆڵی خوێن کەم بکاتەوە و فشاری خوێن ڕێکبخات.
2 – سەوزەواتە گەڵادارەکان:
یارمەتی کەمکردنەوەی سۆدیۆمی زیادەی جەستە دەدەن.
3 – چەوەندەر:
دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان و دەتوانێت فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ کەم بکاتەوە.
4 – سیر:
دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بەرزی فشارت خوێن بکات و باشترە کە لە بەیانیاندا و لە گەڵ ئاودا بخورێت.
5 – پرتەقاڵ:
لەو میوە ترشانەیە کە چەندین سوودی بۆ تەندرووستی هەیە، ئەو نەخۆشانەی کە بە دەست بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن دەتوانن سوودی لێوەربگرن، ئەویش بە هۆی دەوڵەمەندبوونی بە مەگنسیۆم و ڤیتامین B6./.