بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەدا ئاماژە بەو گرفتە دەروونییانەی دەدرێت کە بە هۆی جگەرەکێشانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت
1 – فشاری دەروونی:
جگەرەکێشان فشاری دەروونی لە سەر مرۆڤ زیاتر دەکات، کەسەکە پێی وایە سترێسی کەم دەبێتەوە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە زیاتری دەکات و ئەگەر دەستبەرداری نەبێت بە زوویی، کۆنتڕۆڵکردنی لە داهاتوودا قورستر دەبێت.
2 – خەمۆکی:
جگەرە دۆپامین لە ناو دەبات کە بەرپرسە لە هەستکردنی بە باشی و دڵخۆشی، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە خەمۆکییەوە هەیە.
3 – شیزۆفرینیا:
ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن سێ هێندەی کەسانی ئاسایی مەترسی توشبوونیان بەمە هەیە، لە گەڵ ئەوەی هەندێک کەس جگەرە دەکێشێت بەو مەبەستەی ئەم گرفتەی چارەسەر ببێت بەڵام دۆخەکەی ئاڵۆزتر دەکات./.