بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە کەڵەشاخ چۆن دەتوانێت کێشەی نەزۆلی لە پیاواندا چارەسەر بکات، پسپۆڕانی بواری پزیشکی و تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە کەڵەشاخ کار دەکات لە سەر ڕێکخستنی دەردانی هۆڕمونەکانی ژێر مێشکە گڵاند کە بە FSH و LH ناسراون. FSH هەڵدەستێ بە هاندانی تۆواوە پەتک بۆ دەردانی سپێرم. LH هەڵدەستێ بە هاندانی خانەی تایبەت لە گوندا بۆ دەردانی هۆڕمونی تێستوستیرۆن کە یارمەتی بەرهەمهێنانی سپێرم دەدات.
کەڵەشاخ کار دەکات لە سەر نەهێشتنی دڵەڕاوکێی دەروونی لای پیاوان بەمەش کاری Hypothalamus ڕێکدەخرێت و ئەم بەشە کاری هۆڕمونەکانی دیکە ڕێکدەخات.
کەڵەشاخ سوڕی خوێن لە گونەکان و جۆگەکانی تۆودا چالاک دەکات، بەمەش هەوکردنی کەم دەێتەوە کە زۆربەی هۆکاری نەزۆکییە لای پیاوان./.