بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولباری عەتوان سەرنووسەری ڕۆژنامەی رای الیوم لە نووسینێکدا بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ڕۆژانی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و کردنە ئامانجی ژمارەیەک بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتە، پرسیاری کردووە کە ئایا ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا دەگاتە کۆتایی ئەو تیرۆریزمەی باسی دەکات یان کێشەکە زیاتر دەبێت؟
ناوبراو لە درێژەدا تاوتوێی هۆکارەکانی پشتەوەی بەڵێنەکەی سەرۆک کۆماری تورکیای کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا و میسر لە پاش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە.
سەرنووسەری رای الیوم لە سەرەتای نووسینەکەدا ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ڕۆژی 20 ی تشرینی دووەمی 2022 لە دژی زیاتر لە 90 ئامانج لە ناوچەکان و بنکە سەربازییەکانی کوردانی سوریا یان هەمان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕیفی حەلەب و ڕیفی حەسەکە لە باکوری سوریا و هەروەها لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە بیانووی ئەوەیە کە یەپەگە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە. تورکیا تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبووڵ و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی خۆیی کردە بیانووی ئەنجامدانی هێرشەکانی ئەمجارە.
لە درێژەی ئەو یادداشتەدا هاتووە کە ڕەنگە ئەم هێرشە ئاسمانییانە، ئامانجەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتەکەی لە تۆڵە سەندنەوەی ئەوانەی لە پشتەوەی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵن، مسۆگەر بکات، بەڵام ئەنجامەکەی ڕەنگە بۆ ئەو و ئاکەپە بە نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو، وەک کارەساتێک بێت.
بە بۆچوونی نووسەر، مەترسیدارترین ئەنجامی ئەم هێرشانە، بەئامانجگرتنی چەند بنکەیەکی سەربازیی سوپای سوریا و کوژرانی دە سەربازی ئەم وڵاتەیە، وەک چۆن کە ئاژانسی فەرمی سوریاش ڕایگەیاندووە. ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی دەسکەوتەکانی دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان هەر دوو سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و سوریا و داخرانی دەرگاکان لە بەردەم دەستپێشخەرییەکەی تورکیا. ئەو دەستپێشخەرییەی کە هەوڵی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا و گەیشتن بە ڕێکەوتنی هاوئاهەنگی و جێگیربوونی ئاسایش لە سنورەکانی هەر دوو وڵات، کۆتایی هێنان بە دەسدرێژییە تیرۆریستییەکان، کۆتایی هێنان یان کەمکردنەوەی داگیرکاریی تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریا و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە دەدات.
سەرنووسەری ڕۆژنامەی رای الیوم لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە خاڵێکی گرنگی دیکە ئەوەیە کە ڕەنگە ئەم تۆڵەسەندنەوە ئەنجامی پێچەوانەشی هەبێت و بگاتە زیاتربوونی هێرشەکانی پەکەکە و یەپەگە لە ناو خاکی تورکیا. ئەو بابەتەی کە بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنیی لە سەر ئابوریی تورکیا و کەرتی گەشتیاریی دەبێت کە ساڵانە زیاتر لە 25 ملیار دۆلار دەخاتە خەزێنەکەی و سەدان هەزار هەلی کاری دابین کردووە.
عەتوان ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی ناوی ” تیرۆریزم لە سەرچاوەکەی ” بۆ هێرشەکانی تورکیا، گونجاو نییە، لە بەر ئەوەی کە ئەو دە سەربازەی سوریا کە کوژران، نەک خۆیان، بەڵکوو حکومەتەکەشیان هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستیی لە دژی تورکیا نەبووە. ئەنجامەکەی ڕەنگە لەو ڕووەشەوە پێچەوانە بێت کە ئەگەری ئاشتەوایی نێوان حکومەتی سوریا و کوردانی ئەم وڵاتە لە ئارادایە.
لە درێژەی نووسینەکەی عەبدولباری عەتواندا هاتووە کە لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ میسر و سوریا لە پاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2023 ی تورکیا بە دوو هۆکارە. یەکەم ئەوەی کە ڕەنگە هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی ئەنکەرە لە گەڵ قاهیرە و دیمەشق گەیشتبێتە بنبەست، ئەگەر نەڵێین کە شکستی هێناوە یان بە تەواوی لەناوچووە. دووەم ئەوەی کە تورکیا بۆ شەش مانگی داهاتوو پلانی زیاترکردنی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکانی بە تایبەت لە گەڵ سوریا هەیە و دەیەوێت پەرە بە ناوچەی پارێزراو بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی زیاتر لە ئاوارەکانی سوریا بدات، ئەمەش بە واتای بەردەوامیی داگیرکاری تورکیا و بەرفراوانتربوونی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیە لە ناوچەکە بە گشتی.
ناوبراو لە کۆتایی نووسینەکەیدا بەرامبەر بە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە ئەوەی دەیکات بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و یەکەم هەنگاوی ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵە و لەناوبردنی تیرۆریزم، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ میسر و سوریا، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم لایەنەکان مسۆگەر بکات. ڕەنگە ئەمە تەنیا شانسی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا بێت./.