بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم ڕۆژی دووشەممە 21 ی تشرینی دووەمی 2022 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە ئێران و لە لایەن بانگەشەکارانی بەناو ئازادییەوە ڕوو دەدات، توندووتیژی و تاوانە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان لە شەقامەکاندا کەسانی بێ تاوان دەکوژن تا دۆخی ناوخۆیی بەرەو تێکچوون ببەن، ژمارەی ئەوان زۆر کەمە و فەرمان لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە وەردەگرن.
ناوبراو ڕایگەیاند: گەلی ئێران لە ڕێپێوانەکان و بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدە خوڵملێکراوەکان پابەندبوونی خۆیان بە کۆماری ئیسلامی و پاڵپشتی لە ڕێبەرەکەی دووپات کردووەتەوە و ئێران 43 ساڵ خۆڕاگریی کردووە و ئەم قۆناغەش تێپەڕ دەکات.
نەعیم قاسم ڕایگەیاند: جموجوڵە گوماونییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە دەکرێت و هەموومان لە ڕێبەرایەتی حەکیمانە، سوپای پاسداران و گەلی ئێران بۆ پاراستنی ئازادی، خۆڕاگری و پێشکەوتنی زانستی لە ناوچەکە دڵنیاین./.