بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مزگەوتی گشتیی دێزفوڵ بینایەکی پڕبایەخ و گرنگی مێژووییە لەم شارە و مێژووەکەی بۆ سەدەی پێنجەمی کۆچی دەگەڕێتەوە، ئەم بینایە لە سەدەی حەوتەم و هەروەها لە سەردەمی سەفەوییەکان و قاجاڕەکان بە چەندین جار نۆژەن کرایەوە. لە ڕووی بیناسازی و هەبوونی ئەستوونی زۆر و جوانکاری ناوخۆییەوە یەکێک لە مزگەوتەکانی سەرەتای سەردەمی ئیسلامە.
شێوازی درووستکردنی ئەم مزگەوتە لە سەر بنەماکانی درووستکردنی کۆشکی ئەیوانە. لە دەروازەی مزگەوتەکە نووسراوێک هەیە کە پیشان دەدات نزیکەی 1000 ساڵ لە تەمەنی دەگوزەرێت و پاش پردی ساسانی دێزفوڵ بە گرنگترین بینای مێژوویی ئەم شارە دادەنرێت. بە هۆی تایبەتمەندییەکانەوە لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا ناوی تۆمار کراوە.
مزگەوتی گشتی دێزفول بە گەورەترین مزگەوتی ئەم شارە دادەنرێت کە لە ناوەڕاستی شارەکەدایە. بیناکە یەک نهۆمە و زۆر گەورە و جوانە. ئەستوونی گەورە و جوانی هەیە و هاوشێوەی مزگەوتە کۆنەکانی سەردەمی ئیسلامە و وایکردووە کە سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی ڕابکێشێت.
ئەگەرچی ساڵانێکی زۆر بە سەر درووستکردنی ئەم بینایەدا تێپەڕ دەبێت بەڵام زۆربەی بەشەکانی وەک سەرەتاکانی ماوەتەوە و تەنیا جوانکارییەکانی پێ زیاد کراوە. بۆچوونی جیاواز لە سەر کاتی درووستکردنی ئەم مزگەوتە هەیە بەڵام لە ناسنامەی مزگەوتەکەدا هایتووە کە لە سەدەمی پێنجەمی کۆچیدا درووست کراوە.
مزگەوتەکە لە چەندین بەشی وەک شوێنی نوێژخوێندن، هۆڵی سەرەکی، مێحراب و ….. پێکهاتووە. دیوارەکانیش زۆربەیان لە خشتن.
لە بەشەکانی دیکەش دەتوانین ئاماژە بە هەیوانەکەی بدەین کە دوو تاوەری 15 مەتری لە بەشی ڕاست و چەپیدان و ئەمەش شێوازی بیناسازیی کۆنی ئێرانی نمایش دەکات. بەشێکی دیکەی بە ناوی شەوادان هەیە کە 25 قادرمە و ژووری بچووکی هەیە کە بۆ فێنککردنەوەی هەوای مزگەوتەکە درووست کراوە، لە شاری دێزفوڵ بینا مێژووییەکان ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ درووست کراوە.
بەشێکی دیکەش بە ناوی شەبستان درێژاییەکەی 14 مەتر و پانتاییەکەی 6 مەترە کە لە ڕۆژهەڵاتی حەوشەکەدایە و غەریب خانوو ناویەتی، بە گشتی لە وەرزی زستاندا کەڵک لەم بەشە وەردەگیرێت.
مزگەوتی گشتی دێزفوڵ گومەزەیەکی لە گەڵ دوو مینارە هەیە کە لە بەشی پێشەوەی شەبستان و لە ناوەڕاستی مێحرابەکەدایە.
مزگەوتەکە لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام زیانی بەرکەوت بەڵام دیسانەوە نۆژەن کرایەوە./.