بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە درێژەی ڕووماڵکردن و شرۆڤەی ڕووداوەکانی دوو مانگی ڕابردووی ئێران، ڕایگەیاند کە زۆربەی چەکە قاچاخ کراوەکان بۆ ناوخۆی ئێران بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی و کردەوە تیرۆریستییەکان، لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بووە.
تاوانباران و ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکان دەستبەسەر دەکرێن
ئەحمەد ئەلبەحرانی شرۆڤەکار و پەیامنێری کەناڵی المیادین لە تاران لە میانەی بەشداریی لەو بەرنامەیەدا وتی: زیاتر لە دوو مانگ بە سەر ئاژاوەگێڕی و کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئێراندا تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا زیانێکی زۆری مادی و مرۆیی هەبووە.
ناوبراو وتی: بە هۆی زۆربوونی ڕێژەی زیانەکانەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕەوتی دەستبەسەرکردنی ڕێکخەران و تاوانبارانی ڕووداوەکانی ئەم دوو مانگەیان زیاتر کردووە. لەم ڕۆژانەدا زیاتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی تۆڕە تیرۆریستییەکان بڵاو دەبێتەوە کە ئەرکی زۆربەی ئەوان بە قاچاخ هێنانی چەک لە سنورەکانەوە بەرەو ئێران بووە و زۆربەی ئەو چەکانەش لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە ئێران.
ڕۆڵی درۆنەکانی ئێران لە ناسینەوەی تیرۆریستان
شرۆڤەکار و پەیامنێری کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە زۆربەی دەستبەسەرکردنەکانیش یان لە ڕێگای هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بە شێوازی مەیدانییەوە کراوە یان لە ڕێگای درۆنەکانەوە ناسراون و پاشان دەستبەسەر کراون. لە ناسینەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمە تیرۆریستییەکەی شیراز تا شارەکانی پارێزگای کوردستان، بە پێی ئەو وێنانەش کە بڵاو کرایەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان بەشداری چەکدارانەیان لە ئاژاوەگێڕییەکاندا کردووە.
داواکاریی خەڵک
پەیامنێری المیادین ڕایگەیاند کە کردەوە تیرۆریستی و توندووتیژییەکان زیاتر بووە و خەڵکی ئێران بە جیدی داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوە و بەهێز لە دژی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان دەکەن لە بەر ئەوەی کە کردەوە تیرۆریستییەکان کاریگەریی لە سەر ژیانی ئاسایی خەڵک هەبووە.
هەرێمی کوردستان سەرچاوەی زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی ئێران بووە
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بڕوایەدان کە زۆربەی کردەوە تیرۆریستییە چەکدارییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، هەر بۆیە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە چەندین قۆناغدا بنکە و بارەگای ئەو گرووپانەی کردە ئامانج. بەرپرسانی ئێرانی جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاو بەرەو چەککردنی ئەو گرووپانە بنێن و سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی سنورەکانی هەر دوو وڵات لە ئەستۆ بگرێت./.