بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری ئەمڕۆ سێ شەممە 22 ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر پابەندبوونی خۆی بە دەستووری ئەم وڵاتە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم دۆسیە و ناکۆکییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەر دوو لا وێڕای تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنیی سنورەکان، جەختیان لە سەر هاوکاری لە پێناو پاراستنی سەروەری عێراق، ڕێگری لە هێرش و دەسدرێژی سەربازی و هەروەها ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دژایەتی وڵاتانی دراوسێ کردەوە./.